فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لەسەنتەرەکانی دڵ نەشتەرگەری و پشکنینی بێ بەرامبەریان بۆ دەکرێت.
ئهمڕۆ سێشهممه 11 ی 10 ی 2022، فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاویكردهوه: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیايی، بەپێی کۆنووسی رێککەوتنەکە کە لە 19ی حوزەیرانی 2022 لە نێوان هەردوولا ئیمزاکرا،
ئاماژه بهوهشكراوه، وەزارەتی تەندروستی زنجیرەیەک نووسراوی فەرمی وەک بڕیار و گشتاندن و بەدواداچوون ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە هەموویان بۆ خزمەتی زیاتر و ئاسانکاری کردنە بۆ کەس وکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیايی.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیايی، بەنوسراوی پشتگیری وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی لە سەنتەرەکانی دڵ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.