Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:20

نوری مالیكی بەكەفالەت ئازاد كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر جەعفەر موسەوی ئازادكردنی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا-ی ڕاگەیاند.
موسەوی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دوای بڕیاری سێیەم دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بۆ هێنانی مالیكی سەبارەت بەتۆمارە دەنگییەكان،  بەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبەردەم دادگای پێشوودا ئامادەبوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وتەكانی مالیكی لەسەرەتا و لەڕووی دادوەرییەوە نووسراوە، دادوەریش بڕیاریدا نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا-بە كەفالەت ئازاد بكات.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە نۆزدەی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو كە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ داواكارییەكی پێگەیشتووە كە پێشكەش بە داواكاری گشتی كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە دزەكردنی تۆمارە دەنگییەكان، كە گرژی نێوان لە نوری مالیكی و موقتەدا سەدر دروست كرد.
لە كاتێكدا مالیكی رەتیكردەوە ئەو تۆمارانە هی ئەو بن، جەختی لەوە كردەوە كە "دروستكراون"، بەڵام گرژیی دروست بوو و قەیرانی سیاسی لە وڵاتەكەدا زیاتر ئاڵۆزتر كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.