Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:29

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشەممە 11ـی 10ـی 2022، پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا.

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.