Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:58

عێراق به‌رمیلی نه‌وت به‌ 16 دۆلار ده‌داته‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی.. په‌رله‌مان له‌م بڕیاره‌ ناڕازییه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا وه‌ك هاوكارییه‌ك به‌رمیلی نه‌وتی خاو به‌ نرخی 16 دۆلار ده‌داته‌ وڵاتی ئوردن، له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانی عێراق ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌ و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌.

ئینتساڕ جه‌زائیری ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی (مه‌علوومه‌) ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕأبردوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وت ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵه‌یه‌یان ده‌ركردووه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌یان ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێداگیره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وت به‌ نرخی ئێستای بازاڕی جیهان بدات به‌ هه‌موو وڵاتان و تایبه‌تمه‌ندی نه‌دات به‌ هیچ وڵاتێك.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بڕیاری فرۆشتنی نه‌وت به‌ نرخی هه‌رزانتر له‌چاو بازاڕ پێشێلكردنی یاسا و ده‌ستووره‌ و ئه‌مجۆره‌ بڕیارانه‌ سه‌روه‌ت و سامانی عێراق به‌هه‌ده‌ر ده‌درێ و پێشكه‌شی وڵاتانی دراوسێ ده‌كرێ.

جێی باسه‌ حكوومه‌تی عێراق له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ك هاوكارییه‌ك بڕیاری دابوو به‌رمیلی نه‌وت به‌ نرخی ته‌نیا 16 دۆلار بدات به‌ وڵاتی ئوردن، نه‌وته‌كه‌ش به‌ ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگر بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 10 هه‌زار به‌رمیلی ‌ڕۆژانه‌یه‌‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.