Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:52

پاریس سان جێرمان ڕازی بووه‌ له‌سه‌ر ڕۆیشتنی مباپێ.. به‌ڵام به‌ مه‌رج

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان یانه‌ی پاریس سان جێرمان و كیلیان مباپێ، دواجار یانه‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌ چه‌ند مه‌رجێك.

رۆژنامه‌ی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه‌: مباپێ پێیوایه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕأهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یه‌وه‌ غه‌دری لێ ده‌كرێ و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ له‌ كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا پێی درابوو، بۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ بڕیاریداوه‌ له‌ هاوینی داهاتوو ریزی یانه‌كه‌ جێبێڵێ.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕازی بووه‌ له‌سه‌ر رۆیشتنی مباپێ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێ بیكڕی پاره‌ی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات، جگه‌ له‌وه‌ش ناسڕ خه‌لیفی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ پێی گوتووه‌ هاوینی داهاتوو ده‌توانی بچیته‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی تر جگه‌ له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هاوینی ڕابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید نزیك بوو له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مباپێ، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ له‌ دواساته‌كاندا بڕیاری مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان دا و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2024 نوێ كرده‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا نێوانی فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید و خه‌لیفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌وپه‌ڕی خراپیدابووه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی مباپێ و پاڵه‌وانییه‌تی سوپه‌ر لیگ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ یانه‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌‌ك مباپێ بفرۆشێت به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید.

له‌به‌رامبه‌ریشدا مباپێی پێداگیره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی داهاتووی یاریكردنی له‌ یانه‌ی شاهانه‌ بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌یه‌ هه‌موو باجێك بدات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.