په‌رله‌مانتارێكی پێشووی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌باره‌ت به دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رگیز ناتوانن حكوومه‌ت پێك بهێنن.
غایب عومه‌یری په‌رله‌مانتاری پێشووی ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكی پێنج وشه‌ییدا ڕایگه‌یاند "ناتوانرێ و ناتوانن حكوومه‌ت پێك بھێنن".
له كۆتایی تویته‌كه‌شدا هه‌روه‌ها نووسیبووی "كۆتایی".
ئه‌م تویته‌ی په‌رله‌مانتاری پێشووی ڕه‌وتی سه‌در له كاتێكدایه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری دا رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆ ببنه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌كه‌ی دووسبه‌ی پێنجشه‌م دوای ئه‌وه هات كه 170 په‌رله‌مانتار داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو بۆ دیاریكردنی رۆژێكی دانیشتنی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه نووسراوێكیان به ئیمزای 170 په‌رله‌مانتار پێگه‌یشتووه بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار. جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له نزیكترین كاتدا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه ده‌داته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.