Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:33

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی.. 8 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕی 8 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین ده‌كرێ.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڵاوی كرده‌وه‌: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ( 8000،000) هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابین دەکرێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: پرۆسەی دابەشکردنی نه‌وته‌كه‌ دەستی پێ کردووە و تا ئێستا (2٫717٫275) دوو ملیۆن و حەوت سەد و حەڤدە هەزار و دووسەد و حەفتا و پێنج لیتر بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەشکراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌كه‌ سه‌ره‌تا لە ناوچە ساردەکانەوە دەستی پێ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.