وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرای كرد كه سبه‌ی چوارشه‌م كاتژمێر 1:00 دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕادهگهنن.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: سبەى چوارشەم ڕێکەوتى (2022/10/12) كاتژمێر 1ى دواى نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیاجیاکان ڕادەگەیەنرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان، ڕاسته‌وخۆ دەرچووان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.