Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:28

ناسا سەرکەوتنێکی گرنگی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئاژانسی ئاسمانی ناسا کەشتییەکی هەڵدایە ئاسمان بە مەبەستی گۆڕینی ڕێڕەوی تەنێک کە بەرەو زەوی دەهات، ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی 10ـی 2022 بەڕێوەبەری ناسا سەرکەوتنی لە تاقیکردنەوەکە ڕاگەیاند.

ئاژانسی ئاسمانی ناسا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کەشتییەکی ئاسمانی هەڵدرایە بۆشایی ئاسمان، بۆ لێدان لەو هەسارۆکەی کە لە زەوی نزیک دەبووەوە، لە تاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتوو بووین.

ڕاشیگەیاند: بەپێی ئەنجامی چاودێری تەلیسکۆپەکانمان، کەشتی ئاسمانی دارت کە لە 26ـی مانگی ڕابردوو هەڵدرایە ئاسمان، بۆ لێدان لە هەسارۆکەیەکی بچووک ئامانجی خۆی بەدەستهێناوە کە بریتی بوو لە گۆڕینی ئاراستەی هەسارۆکەکە.

کەشتیی ئاسمانی دارت لە 26ـی مانگی ڕابردوو لە کاڵیفۆڕنیاوە هەڵدرایە بۆشایی ئاسمان و ئاراستەی دوو بەردی بچووک کرا کە ئەوانیش دیمرۆڤۆس و هەروەها هەسارۆکەی دیدیمۆس.

سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکە سەلمێنەری ئەوەیە کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت ڕێگەی تەنە مەترسیدارەکان بەرەو زەوی بگۆڕێت و دووری بخاتەوە، بەمەش لە داهاتوودا دەتوانرێ زەوی لە مەترسییە دەرەکییەکان بپارێزرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.