Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:30

ڕووسیا کۆمپانیای مێتا دەخاتە لیستی تیرۆریستانەوە

کوردستان TV
100%

دەستەی چاودێری دارایی ڕووسیا کۆمپانیای مێتای خستە لیستی تیرۆریست و توندڕەوانی وڵاتەکەیەوە.

کۆمپانیای مێتای ئەمریکی کە پێشووتر بە کۆمپانیای فەیسبووک ناسرابوو خاوەندارییەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتساپ دەکات، کە لەلایەن مارک زوکەربێرگ خاوەندارییەتی دەکرێت، خرایە لیستی تیرۆریستانی وڵاتی ڕووسیاوە، ئەمەش لەدوای شەڕ و پێکدادانەکانیان لەگەڵ ئۆکراینا.

لە 11ـی 05ـی ئەمساڵ نووسینگەی داواكاری گشتیی ڕووسیا داوای لە دادگەی مۆسكۆ كردبوو کە كۆمپانیای مێتای ئەمریكی وەک ڕێكخراوێكی توندڕەو بناسێنێت و چالاكییەكانی لە ڕووسیا قەدەغە بكات.

پێشتر لیژنەی لێكۆڵینەوەی ڕووسیا دۆسیەیەكی لەژێر دوو ماددەی تایبەت بە سیاسەتی مێتای کردبووەوە، بە تۆمەتی ڕێگەدانی کۆمپانیاکە بە پەیامی توندوتیژی دژی هێزە چەكدارەكانی ڕووسیا.

هەروەها لە مانگی ئازاری ڕابردوو، خزمەتگوزاری فیدراڵی ڕووسیا بۆ چاودێریکردنی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری و میدیا بڕیاری دا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕووسیا بە تەواوی بلۆک بکات، ئەمەش وەک وەڵامێک لەبەرامبەر قەدەغەکردنی ئەکاونتەکانی سپۆتنیک و ئاڕ تی لە ئەوروپا لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.