Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 02:13

ئۆكراینا ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیا بۆردومان دەكات

پێش وادەی دیاریكراوی خۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی وەردەگرێت
کوردستان TV
100%

میدیاكانی روسیا رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێنج تەقینەوە لە شاری خێرسۆن بیستراوە .
خێرسۆن، لە باشوور، یەكێك بوو لە یەكەم شارەكان كە كەوتە دەست هێزەكانی ڕووسیا دوای لەشكركێشییان بۆ سەر ئۆكرانیا لە مانگی شوباتی ڕابردوودا.
هەروەها ئیڤان فیدۆرۆڤ، بەرپرسی دەربەری شارەوانی مێلیتۆپۆل لە باشووری ناوچەی زاپۆریژیا كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی روسیادایە، لە هەژماری تێلێگرامی خۆی بڵاویكردۆتەوە كە تەقینەوەیەكی بەهێز لەو شارەدا رووی داوە.
لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە ئۆكراینا ڕۆژی سێشەممە یەكەم سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە چوار سیستەمی بەرگری ئاسمانی "Iris-T" وەرگرتووە كە ئەڵمانیا بەڵێنیدابوو دابینی بكات، ئەمەش ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دێر سپیگڵی پشتڕاستكردەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆسەی گەیاندنەكە زووتر لە وادەی رێككەوتنی لەسەر كراوە ئەنجامدراوە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە روسیا چەند شارێكی لە ناوچە جیاجیاكانی ئۆكراینا بۆردومان كرد و بەهۆیەوە هاوڵاتیانی مەدەنی كوژران و كارەبای لە هەندێك ناوچە پچڕاند.
هەروەها ڕۆژی سێشەممەش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند كە هێزەكانی ئەو وڵاتە جارێكی دیكە بنكەكانی وزەی ئۆكرانیایان بۆردومان كردووە.
بەرپرسانی ئۆكرانیا رایانگەیاند، رۆژی سێشەممە بۆردومانەكە دامەزراوەكانی وزەی لە ناوچەی لڤیڤ لە رۆژئاوای ئۆكرانیا كردۆتە ئامانج.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەشێك لە ئۆكرانیا لەدوای ئەو مانگرتنانەی كە رۆژی دووشەممە دەستیپێكرد، بێدەسەڵات مانەوە، كە گەورەترین مانگرتنە لەدوای دەستپێكردنی شەڕەكەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.