Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:44

 پێنج نیشانە لە چاودا هەن كە هەندێكیان مەترسیدارن

کوردستان TV
100%

لەوانەیە چاوەكان نیشانەیان هەبێت كە ئاماژەن بۆ كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی كە ڕەنگە تەنانەت نەزانین كە هەمانە.
زۆر كەس پێیان وایە گۆڕانكاری لە شێوە یان ڕەنگی چاودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم ئەندامە گرنگە تووش بووە، بەڵام ڕەنگە ئەمە ئاماژە بێت بۆ بوونی نەخۆشی دیكە.
گرێ سپی یان زەرد لە نزیك چاو..
بەپێی ڕەچەڵ وارد ئەو پزیشكەی كە لەگەڵ خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا كاردەكات دەڵێت : ئەگەر گرێی سپی یان زەرد لە نزیك پێڵوی چاوت یان لووتت هەبێت، ئەوە دەتوانێت نیشانەیەك بێت بۆ بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ، ڕوونیكردەوە كە "ئەمە پێیان دەوترێت نیشتووی زانتێلازما.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە دەتوانێت نیشانەیەك بێت بۆ ئەوەی كۆلیسترۆڵت بەرزە و پشكنینی خوێن پێویستە ئەگەر بیبینیت.
بە گوتەی وارد، رێژەی بەرزی كۆلیسترۆڵ دەتوانێت لە دیواری خوێنبەرەكاندا كۆببێتەوە و رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ كەم بكاتەوە، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی مەین و نەخۆشی تاجی دڵ زیاد دەكات.
چاوی زەرد..
بە وتەی وارد، زەردبوونی سپی لە چاوەكان ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بیلیروبین لە خوێندا، واتە زەردوویی.
وارد ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكارەكانی زەردوویی زۆرن، لەوانەیە هەوكردنی جگەر بێت یان بەردی زراو بێت، تا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.
ڕەنگی خوارەوەی پێڵوی چاو..
كاتێك پێڵوی خوارەوەی چاو دەكێشیت بۆ چاو، دەبێت بەشی ناوەوەی پێڵوی چاوەكە سوور و پەمەیی دەربكەوێت.وارد ئاماژەی بەوەدا كە پێڵوی خوارەوەی چاو سووكترە لە ئاسایی ئاماژەیە بۆ كەمخوێنی بەهۆی كەمی ئاسن.
كەمخوێنی توندی كەمی ئاسن لەوانەیە مەترسی ئاڵۆزییەكانی كاریگەری لەسەر دڵ یان سییەكان زیاد بكات.
هەروەها ئەو ژنە دووگیانانەی كە كەمخوێنی توندیان هەیە، مەترسی زیاتریان لەسەرە كە پێش منداڵبوون و دوای منداڵبوون تووشی ئاڵۆزییەكان ببن.
تێكچوونی بینین..
تێكچوونی بینین یان لەدەستدانی بەشێكی بینین ئاماژەیە بۆ ئەگەری دروستبوونی كەموكووڕی لە دەمارەكان و مێشكدا، تا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك.
وارد ئامۆژگاری دەكات: ئەگەر جوڵەی چاوەكانت كاریگەری لەسەر دروست بوو و كێشەت لە قسەكردندا هەبوو، دڵنیابە داوای راوێژكاری پزیشكی بكە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی هیچ مەترسییەك لەسەر مێشكت نییە.
ئاوسانی چاو..
هەبوونی ئاوسانی چاو دەتوانێت ئاماژەیەك بێت بۆ ڕژێنی غودەی دەرەقی كە زۆر چالاكە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.