Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 05:15

ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكات

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە.
كۆبوونەوەكە لە چوار بڕگە پێكدێت كە بڕگەی یەكەمی بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای (وەبەرهێنانی كانزایی لە هەرێمی كوردستان).
بڕگەی دووەمیش بریتییە لە خستنەڕووی نووسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، تایبەت بە بەدواداچوونیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی سپی .
بڕگەی سێیەم تایبەتە بە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منحانەی وەریانگرتووە لەدوای بەركاربوونی یاسای چاكسازی.
بڕگەی چوارەم بریتییە لە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ هەمواركردنەوەی خشتەی ژمارە (5) لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە بەكرێدانی ناوچە پیشەسازییەكان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.