Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:14

شرۆڤەكارێك: ڕووخانی كۆماری ئیسلامی ئێران چیتر مەحاڵ نییە 

کوردستان TV
100%

مردنی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتی لە سەرانسەری ئێرانی لێكەوتەوە كە گەورەترین تەحەدای ساڵانی ڕابردووی بۆ پیاوانی ئایینی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە دروست كردووە.
ناڕەزایەتییەكانی ئێستای ئێران لەڕووی مێژووییەوە لە ڕووی ژمارەی خۆپیشاندەرانەوە بە گەورەترین ناڕەزایەتی نازانرێت، بەو پێیەی ژمارەی خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2009دا سەدان هەزار كەسی تێپەڕاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، ئەم ناڕەزایەتیانە بە شێوەیەكی بەرچاو مەترسیدارتر بۆ ڕێژیمی ئێران دەردەكەون.
لەوبارەیەوە گۆڤاری تایم باس لەوە دەكات كە ئەو ناڕەزایەتیانە كە ئێستا لە هەفتەی چوارەمدان، دەتوانن "بەجدی" ڕژێم بڕووخێنن.
گۆڤارەكە لە زاری سەرنووسەری رۆژنامەی ئێرانەوە كە بنكەكەی لە لەندەنە بڵاویكردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكان بەدەست كەمی مۆڕاڵ و هەڵكشانەوە و ترس لە ئەگەری "داڕمان"ی هێزە چەكدارەكانیان دەناڵێنن. 
هەروەها كەریم سەدجەدپوور، شرۆڤەكاری وەقفی كارنێگی لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری تایم دەڵێت: ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، ئەگەرچی حەتمی نییە ، بەڵام چیتر مەحاڵ نییە. لە كۆتاییدا بە ڕێگای یەكێتی سۆڤیەتدا دەڕوات، بەڵام كەی ڕوودەدات و چی لە دوای ئەوە دێت بە تەواوی پێشبینی ناكرێت، بەڵام ئێستا پانتایی جوگرافی و چڕی ئەم ناڕەزایەتیانە بێ وێنەیە.
سەدجەدپوور زیادی دەشڵێت: ناڕەزایەتی شەقامەكان دەتوانرێت بە سەركوتكردن كۆنتڕۆڵ بكرێت. بەڵام ئەگەر مانگرتنی گەورە و بەردەوام لە نێوان كرێكارانی پترۆكیمیایی و بازاڕدا دەست پێ بكات، دەكرێت شتەكان بە خێرایی بكەون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.