بەڕێوەبەری دامەزراوەی هەواڵگریی ئەلیكترۆنی بەریتانیا "GCHQ"، جێرمی فڵامین بانگەشەی ئەوە دەكات كە زیادبوونی هێزی ئابووری و كاریگەریی چین لە بواری تەكنەلۆجیادا بووەتە "هەڕەشەیەكی ئەمنی كە داهاتووی جیهان دیاریی دەكات".
فڵامین لە میانی بەشداریكردن لە دانیشتنێكی "ئەنیستیتوی خزمەتگوزاری شانشینی یەكگرتوو" داكۆكی لەوە كرد كە پەكین هێزی ئابووری و تەكنەلۆجیی بەمەبەستی دروستكردنی گوشار لە ناوخۆ لەسەر كۆمەڵگا و زیادكردنی كۆنترۆڵكردن و كاریگەری دانان لە دەرەوە بەكار دەهێنێت.
فڵامین بە ئاماژەدان بەوەی كە چین "هەوڵ دەدات لە رێگای شێوەدانەوە بە تەكنەلۆجیای سیستەمی ژینگەیی ئیمتیازی ستراتیجیی دیكە لە جیهان بە دەست بهێنێت"، گوتی: "ئەو هەنگاوانەی دەوڵەتی چین دەینێت بە پاڵنەری سیاسی لە بواری تەكنەلۆجیادا كێشەیەكە پێویستە بەپەلە تاوتوێ بكرێت. ئەم هەنگاوانە پێناسەی ئاسایشی نیشتمانیی دەگۆڕن و واتایەكی زۆر فراوانتر لەخۆ دەگرن. ئیدی تەكنەلۆجیا تەنها بواری دەرفەت، ركابەری و هەماهەنگی نییە، بەڵكو بووەتە بوارێكی جەنگیی بەرەنگاربوونەوەی بەها كۆنترۆڵكراوەكان و كاریگەری".
بەڕێوەبەری دامەزراوەی هەواڵگری ئەلیكترۆنی بەریتانیا بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە تاكە پارتی دەسەڵاتدار لە چین هەوڵ دەدات دانیشتووانی چین كۆنترۆڵ بكات و وای دەبینێت وڵاتانی دیكەیش لەوانەن كە بە "ركابەری یان كڕیاری بە توانا، بە هەڕەشە كردن، هەڵخەڵەتاندن بە بەرژەوەندی و ناچاركردن، دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت".
ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە چین بۆ كۆنترۆڵكردنی زیاتر هەوڵ دەدات ژێرخانی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی دابەش بكات، گوتی: "چین كە سیستەمی مانگی دەستكردی BeiDou وەك ركابەری GPS پێش خستووە كە لە سەرتاسەری جیهان بەكار دەهێندرێت، توانای شكاندنی مانگی دەستكردی بەهێزی هەیە و ئەمەیش بۆ رێگەگرتن لە گەیشتنی ئەو وڵاتە بە مانگی دەستكرد بەكار دەهێنێت كە لە جەنگدایە لەگەڵیان".
هەواڵگریی بەریتانیا: چین بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی جیهان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.