Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:04

خۆپیشاندان بەردەوامە.. ئێران خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مۆبایلی لە سەرجەم پارێزگاكاندا پچڕاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەیوەندییەكان و تەكنەلۆجیای زانیاریی ئێران ڕایگەیاند كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هەموو ئەو كۆمپانیایانە دەبڕێت كە لە ڕێگەی مۆبایلەوە پێشكەشی دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی "ئاخرین خەبەر"ی ئێرانی بڵاویكردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە وەزارەتەكە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مۆبایلی لە سەرجەم پارێزگاكانی ئێران پچڕاندووە، كە تا ئێستاش خۆپیشاندانەكان بەردەوامن.
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی پەیوەندییەكانی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، "تۆڕی ئینتەرنێتی مۆبایل كە لەلایەن حەمرە ئۆول، ئێرانسێڵ، شاتل و ئەوانی دیكەوە دابین دەكرێت، پچڕاوە.
ئەو سەرچاوەیە كە ناسنامەكەی ئاشكرا نەكردووە، ئاماژەی بەوە كردووە كە "ئەم پچڕانە بەهۆی داواكارییەكەوە هاتووە كە لەلایەن عەمید ئەحمەدی وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێرانەوە بە پلەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پێشكەشی كردووە.
لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئێران رایانگەیاندووە، بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت، 300 هەزار فرۆشگای ئۆنلاین لەو وڵاتەدا هەیە كە فرۆشیان دابەزیوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.