Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:24

جووڵەی منداڵان بەپێی تەمەنەكان بزانە

کوردستان TV
100%

منداڵان بەپێی تەمەن و گەورە بوونیان ، گۆڕنكاری بەسەر جووڵەكانیان دادێت،لەم روانگەوە ، د. زانیار هیوا، پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان لە نووسینێكی دا دەڵێت: هەموو منداڵان هەمان ڕیزبەندی فێربوونی جووڵەیان هەیەو لە كاتێكی دیاری كراودا توانای جووڵەكان پەیدا دەكەن، ڕاگرتنی سەر بە شێوەیەكی ستوونی لە ئاستی شانەكان لە تەمەنی (3 - 4) مانگی،دەبێت، خۆهەڵگێڕان لە سكەوە بۆ پشت لە (6) مانگیدا ڕوودەدات، بەڵام لە پشت بۆ سك دواتر فێر دەبێت.
هەروەها  د. زانیار هیوا دەڵێت:  لە (6 - 7) مانگی دەتوانێت بە هاوكارییەوە دابنیشێت، بەبێ هاوكاری و بە تەنیا لە تەمەنی (7 – -8 مانگیدا فێر دەبێت، لە (9 - 10) مانگی توانای هەستانەوە بە هۆی شتێكی وەك كورسی و قەنەفەوە پەیدا دەكات پاشان لە (11) مانگی دەتوانێت بە یارمەتی ئەمانەوە بڕوات، تەمەنی (12) مانگی ئەو تەمەنەیە كە زۆربەی منداڵ توانای ڕۆشتنی بێ هاوكاری تێدا پەیدا دەكات .
ئا- كامران

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.