Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:29

ڤیدیۆ.. كاتێك سەرۆك وەزیرانی ئیمارات سەرمای دەبێت پوتین پاڵتۆكەی خۆی پێدەدات

کوردستان TV
100%

گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەتەوە كە تیایدا دەبیندرێت دوێنێ دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نهەیان لە سانت پیتەرسبورگ كاتێك ئال نهەیان سەرمای دەبێت پوتین پاڵتۆكەی خۆی پێ دەدات.
گرتە ڤیدیۆییەكە لە بەرنامەی "Moskova.Kremlin.Putin" كە لە كەناڵی Rossiya-1 بڵاوكرایەوە، تیایدا باس لە وردەكاریی كۆبوونەوەكەی دوێنێی نێوان پوتین و ئال نهەیان كراوە.
لەنێو گرتە ڤیدیۆییەكەدا، دەبیندرێت كە بەهۆی ئەوەی ئال نهەیان سەرمای دەبێت پوتین پاڵتۆی خۆی پێ دەدات و ئال نهەیان بەم پاڵتۆیەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا دادەنیشێت.
گوتەبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ لەمبارەیەوە رایگەیاند: "ئەمە زمانی جەستەی نێوان سەركردەكانە كە رەنگدانەوەی هەڵسوكەوتیانە بەرامبەر بە یەك".
پێسكۆڤ وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە كە داخۆ پوتین پاڵتۆكەی كردووەتە دیاری بۆ ئال نهەیان، یاخود نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.