Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:15

هۆڵەندا ستاسیشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 10ـی 2022 پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا کرد، لە چاوپێکەوتنەکە کونسوڵی هۆڵەندا ستاسیشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا.

کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.