Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:20

بابەکر زێباری: ئەو کێشەی لە خانەقین دروست بووە سیاسییە نەک سەربازی

کوردستان TV
100%

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگە نەدرێت ئەو کێشەی لە خانەقین ھەیە گەورە بێت، چونکە کێشەکە خۆی سیاسییە نەک سەربازی، بۆیە پێویستە لەڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێت لەبەر ئەوەی بڕیارەکە کە دراوە خۆی سیاسییە نەک سەربازی.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەوەی لە خانەقین دەگوزەرێت درێژەپێدەری کێشەکانە بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە عێراق دەیپارێزێت ھەربۆیە ئەوانیش بڕیاری دەرکردنی ھێزە کوردییەکانیان داوە، بۆیە پێویستە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت کە لەسەر ئاستی باڵادا بێت، لەبەر ئەوەی ئەو کێشانە بە گفتووگۆ چارەسەر نەکرێن کێشەکان گەورەتر دەبن، چونکە خۆی کێشەکان لەبچووکەوە گەورە دەبن.

ڕاشیگەیاند: نوێنەرانی کورد لە بەغدا و نوێنەرایەتی ھەرێم لە بەغدا خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن و ئەرکی ئەوانە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، بۆیە پێویستە ڕێگری بکەن ھیچ کێشە دروست بێت.

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێم ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو کێشەی لە سنووری خانەقین دروست بووە ئەوەندە سەربازی نییە ھێندەی سیاسییە، بۆیە پێویستە لەڕووی سیاسییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە ئەو بڕیارەی بۆ دەرکردنی ھێزە کوردییەکان دراوە سیاسییە نەک سەربازی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.