ڕاوێژكارێكی پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی ناچار ده‌بێت سه‌رۆكی ڕووسیا بكوژێ و له‌ناوی ببات، ئه‌گه‌ر له شه‌ڕی ئۆكراینا چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێ.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژكارێكی پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی (ئێڵ بی سی نیوز)ی به‌ریتانی گوت: ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا تیرۆر بكات ئه‌گه‌ر ناوبراو زاتی ئه‌وه‌ی كرد چه‌كی ئه‌تۆمی له شه‌ڕی ئۆكراینا به‌كاربهێنێ.
هۆشداریشی دایه پووتین كه په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌نگاوێكی یه‌كسانه به واژووكردنی یاداشتی خۆكوژی.
گوتیشی: پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری بكرێت له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له جیهاندا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشار و بارودۆخێكی سه‌ختیشدا بێت.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژكارێكی پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له ساڵی 2020 به‌سه‌ر قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانمان هێنا، كاتێك بۆمان ڕوون بووه‌وه كه ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، له‌ناومان برد.
جێی باسه قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ مه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاری به‌غدا به مووشه‌ك و درۆن كرایه ئامانج و كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.