Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:59

لبنان به‌ زۆر په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كان ڕه‌وانه‌ی وڵات ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی لبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاری دا سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان و ئه‌م هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌شیان له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

میشال عه‌ون سه‌رۆكی لبنان ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ هه‌ڵمه‌تی به‌ زۆر گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌‌ سوورییه‌كان و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌ چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان دووباره‌ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌رهێنانی نه‌وت و غاز له‌ سنووره ده‌ریاییه‌كانی باشوور دوای ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕأبردوودا به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ دانوستانمان له‌گه‌ڵیان كرابوو.

سه‌رۆكی لبنان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ شێوازی حوكمڕانی وڵات ده‌گۆڕن و چاكسازی له‌ كاری دامه‌زراوه‌ و ئیدارییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌م كاره‌شیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌لی لبنانه‌.

جێی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ هه‌زاران په‌نابه‌ری سووری به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی سیاسی و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ناوچه‌كانیان جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ لبنان كردووه‌، به‌شێك له‌ چاودێرانی ئابووریش پێیانوایه‌ خراپی بارودۆخی ئێستای لبنان به‌شێك په‌یوه‌ندی به‌و په‌نابه‌رانه‌ هه‌یه‌ و وڵاته‌كه‌یان چیتر ناتوانێ ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی په‌نابه‌ر له‌خۆ بگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.