به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وێنه‌ی هاووڵاتییه‌كی ئافره‌تی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه و به دانانی چه‌ند كانولایهك توانراوه ڕزگار بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م هاووڵاتییەك گه‌یه‌نرایه بەشی هەناوی فریاکەوتنی نەخۆشانەی شار كه مەترسی لەسەر ژیانی دروست ببوو و تەندروستی ناجێگیر بوو بەهۆی دابەزینی زۆری خوێی ناو خوێنی (پۆتاسۆم) باری تەندروستی تەواو نەبوو و شۆک ببوو.
ڕاشیگه‌یاند: پێویست بوو هاووڵاتییه‌كه چەند علاج و موغەزییەك پێکەوە وەربگرێ، بە زەحمەت کانولای بۆ دانرا و پاش هەوڵ و ماندوبوونی زۆری پزیشکان و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنی هەناوی، توانرا ژیانی ئاسای بۆ بگەڕێتەوە.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا تەندروستی هاووڵاتییه‌كه جێگیرە و باشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.