وەزیرى خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشكرای كرد، بۆ ئەمساڵى خوێندن وەک ساڵانى ڕابردوو (100%) دەرچووانى قۆناغى 12 ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون.
ئەو ڕاگەیاندنەى د. ئارام محهمهد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ چوارشەم لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەی هات کە بۆ ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕێک خرابوو.
لە سەرەتاى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، د. ئارام محهمهد قادر پیرۆزبایی لە دەرچووانى 12ى ئامادەیی و کەسوکاریان كرد، ئاماژهی بهوهش دا كه توانراوه (63,219) کورسى خوێندن بۆ ئەمساڵى خوێندن تەرخان بکەن کە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو (6,415) کورسى خوێندن زیاترە.
وەزیرى خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: بۆ ئەمساڵى خوێندن وەک ساڵانى ڕابردو (100%) دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیمان لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان وەرگرت، تەنها ژمارەیەکى کەم لە پێشکەشکاران کە ژمارەیان تەنیا (368) خوێندکارە، بەهۆى هەڵە لە پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان ناویان نەهاتۆتەوە، ئەوانیش لە ڕێگەى فۆرمى سکاڵا دواتر بە پێى نمرەکانیان لە بەشە شایستەکان جێگەیان دەکرێتەوە.
ههروهها ڕایگهیاند: دواى تەواوبوونى پرۆسەکە لە ئێستادا (22,000) هەزار کورسى بەتاڵ ماوەتەوە کە ئەوەش بریتییە لە سوود وەرگرتن لەوپەڕى تواناى زانکۆکانمان، بۆ ئەوەش سوپاسى تەواوى سەرۆک زانکۆ و مامۆستایانى بەشە جیاکانى کرد کە هاوکار و پشتیوانى وەزارەتە بوون.
لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، د. خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتى خوێندنى باڵا باسى لە وردەکارى وەرگرتنى دەرچووانى 12ى ئامادەیى کرد کە ئەوەش بەمشێوەیە بوو:
کۆی گشتی دەرچووان: 38680
دەرچووانی زانستی: 25972
دەرچووانی وێژەیی: 12708
کۆی گشتی پلانی وەرگرتن: 63219
پێشکەشکار لە دەرچووانی ساڵی 2022: 27728
پێشکەشکار لە دەرچووانی ساڵی 2021: 9354
پێشکەشکار لەدەرچووانی ساڵانی ڕابردوو: 7326
کۆی پێشکەشکاران: 44408
کۆی گشتی وەرگیراوان: 41253
وەرگیراوی دەرچووانی ئەمساڵ: 27360
ههر له کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ئارام ئیراهیم بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن باسى لە چۆنییەتى پێشکەشکردنى سکاڵا کرد کە لە ڕێگەى وێبسایتى (Regayzanko.com) ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.