Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:21

پاش کەمێکی دیکە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کوژرانی هاوکار جاف بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

پاش کەمێکی دیکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کوژرانی ئەفسەرەکەی دەزگای زانیاری بڵاو دەکاتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کوژرانی ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری ڕایگەیاند: پاش کەمێکی تر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2022ـی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر بڵاو دەکاتەوە.

لەبارەی ئەو ڕووداوە ڕاشیگەیاند: تێیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ شەهید بوو و چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.