بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، هه‌ر هه‌وڵێك له داهاتوودا بۆ دابه‌زاندن و گۆڕینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بهاوێژرێ، به ڕێككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان پێیانوایه ئێستا ناتوانرێ نرخی دۆلار دابه‌زێنرێ.
ئیحسان ئه‌لیاسری ڕأوێژكاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، ئێستا هیچ نیازێكی بۆ ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نییه، بێگومان ئه‌گه‌ر له داهاتووشدا هه‌وڵێكی ئه‌وا هه‌بێت به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.
ئه‌لیاسری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رجه‌م ئه‌و فشارانه‌ی له ئێستا و ڕابردووش‌دا سه‌باره‌ت به گۆڕینی نرخی دۆلار كراون، له‌لایه‌ن گه‌ل و هاووڵاتییانی عێراقییه‌وه كراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك بانكی ناوه‌ندی عێراق پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئێستا گۆڕانكاری له نرخی دۆلار بكرێت ئابووری و سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌وێته دۆخێكی مه‌ترسیدار و تێكی ده‌دات، چونكه سه‌رجه‌م مامه‌ڵه دارایی و ئابوورییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر نرخی ئێستا كراون، بۆیه هه‌ڵه‌یه ئێستا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بكرێت.
ئیحسان ئه‌لیاسری گوتیشی: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار له باشترین كاتدا ده‌ركرا، چونكه به دانانی نرخی نوێی دۆلار توانای كێبه‌ڕكێی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌رز بووه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه وای كرد حكوومه‌ت بتوانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ته‌واوی و له كاتی خۆیدا بدات له كاتێكدا ئه‌و كات بانكی ناوه‌ندی عێراق نزیك بوو له به‌تاڵبوون و ئیفلاسبوون.
ڕاوێژكاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق نه‌شی شارده‌وه كه گۆڕانكاری له نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار هه‌ندێ كاریگه‌ری خراپ به‌تایبه‌تیش بۆ هاووڵاتییانی عێراق به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام كاریگه‌رییه باشه‌كانی زۆر زیاتر بوون و عێراقی له كاره‌ساتێكی ئابووری نه‌خوازراو ڕزگار كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.