ئه‌مشه‌و چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به چه‌ند گولـله هاوه‌نێك هێرشكرایه سه‌ر كێڵه‌ی غازی كۆرمۆر له شاره‌دێی قادر كه‌ڕه‌م له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 7:45ی ئه‌مشه‌و چه‌ند گولـله هاوه‌نێك ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له شاره‌دێی قادر كه‌ڕه‌م كرا.
ڕاشیگه‌یاند: گولـله هاوه‌نه‌كان له ناوچه‌كانی بۆشایی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك دووزخورماتوو ئارسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان دوو گولـله هاوه‌ن له نزیك كه‌مپی پشووی كارمه‌ندانی كارگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، دووانی تریش له نزیك بیری ژماره 14 كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه بیرێكه تازه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ته‌واو نه‌بووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی نه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.