Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:18

چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیاران درا

ئه‌سپێك و پشیله‌یه‌ك
کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی جوتیاران، پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری ژمارە (3605)ـی وەزارەت لە 06ـی 06ـی 2022 کە کۆی گشتی خەرجی بەرهەمهێنانی بنەتۆی گەنمی باوەر پێکراو دەکاتە، ملیۆنێک و 14 هەزار و 750 دینار بۆ یەک تۆن.

ڕاشیگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەم بڕیارانە درا:-

- بە دیاریکردنی نرخی فرۆشتنەوەی بنەتۆی گەنمی باوەر پێکراو بە بڕی 800 هەزار دینار.

- دیاریکردنی نرخی پاڵپشتی بۆ جوتیاران بە بڕی 214 هەزار و 750 دینار بۆ یەک تۆن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم بڕە پارەیەش لەسەر بوودجەی پاڵپشتی (%2)ـی بنەتۆی هەرێم لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردن و بەبڕشتکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.