Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:25

ڕەوتی سەدر پێشنیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕێککەوتن لەسەر سەرۆک وەزیران ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری سەدر لە پەیامێکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 10ـی 2022 ئاشکرای کرد کە پێشنیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیان بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک کە سەدر لەسەری ڕەزامەند بێت ڕەت کردۆتەوە.

محەمەد ساڵح، کە بە وەزیری سەدر ناسراوە، ڕایگەیاند: لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامیان بۆ سەدر ناردووە کە ئامادەن محەمەد شیاع سوودانی کاندیدییان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بگۆڕن بۆ هەر کاندیدێک کە پشتگیری سەدری هەبێت، وەک جەعفەر سەدر، قاسم ئەلعرەجی یان حەمید شاتری، بەڵام سەدر ڕەتی کردەوە وەڵامی ئەو پێشنیارانە بداتەوە.

لە پەیامەکەیدا هەروەها دەڵێت، "سەدر وەک ئێوە بێ بنەما نییە، ئەوەی دەیڵێت، دەیکات، (لەگەڵ ئێوە ڕێککەوتن ناکەین، لەوەش زیاتر (گفتوگۆ لەگەڵ ئێوە ناکەین مەگەر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەبێت)."

هەر لە پەیامەکەیدا وەزیرەکەی سەدر سەرنجی خۆی نووسیوە و دەڵێت، "درۆزن، فێڵباز، نا بۆ گەندەڵی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.