Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 08:05

رووسیا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی هێرشی كردە پایتەختی ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەرێمی كیێڤ لە ئەپڵیكەیشنی تێلیگرام ڕایگەیاندووە كە لە كاتژمێرەكانی سەرەتای ئەمڕۆ پێنجشەممەدا شوێنێك لە ناوچەی پایتەختی ئۆكراینا كەوتۆتە بەر هێرشی ئاسمانی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەكانی فریاگوزاری لە ئێستاوە كار لەسەر شوێنەكە دەكەن، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكان لە كوێی ناوچەكەدا ئەنجامدراون، یان چەندە لە كیێڤەوە دوورن، بخاتەڕوو.
ئۆلێكسی كولێبا، پارێزگاری هەرێمی كیێڤ لە كەناڵی تێلیگرام ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشەكان لە لایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دروستكراوی ئێرانەوە ئەنجام دراون.
ئۆكراینا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زنجیرەیەك هێرشی ڕووسیای بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەهد-136ی دروستكراوی ئێران ڕاگەیاندووە. ئێرانیش رەتیدەكاتەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ رووسیا دابین بكات، لە كاتێكدا كرێملین هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.