ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێش دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، دوای ساڵێك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رێوشوێنی ئەمنی توند لەبەغدا گیراوەتەبەر .
بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ هێزە ئەمنییەكان هەندێك دەروازەی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوزیان لە بەغدا داخستووە .
وابڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.
چەند رۆژێك لەمەوبەر محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند : رۆژی پێنجشەممە 13ی ئۆكتۆبەر، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەرنامەی كاریش یەك بڕگە دەبێت كە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.
بەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان.. رێوشوێنی ئەمنی توند لەبەغدا گیراوەتەبەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.