ماوەی مانگێكە خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەكی بەربڵاوی ئێران بەردەوامە، سەرەڕای سەركوتكردنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە، بەڵام خەڵكی كوژرانی ئەو كچە كوردە تەمەن 22 ساڵە بە ناوی ژینا ئەمینی مەحكووم دەكەن و دروشمی ژن،ژیان ئازادی و مەرگ بۆ دیكتاتۆر دەڵێنەوە.
دەسەڵاتداران پەنایان بردۆتە بەر بەكارهێنانی توندوتیژی بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران، كە بووە هۆی كوژرانی دەیان كەس لە ماوەی چەند رۆژێكدا، بەپێی ئەوەی چەند رێكخراوێكی ناحكومی پشتڕاستیان كردۆتەوە، لە كاتێكدا كە ناوچەكان ناڕەزایی فراوانتر دەبێت، كە رۆژانە گروپی نوێ پەیوەندی پێوە دەكەن ، لە منداڵانی قوتابخانەوە تا كرێكاران و بازرگانان.
لەوبارەیەوە دكتۆر ئارەش عەزیزی، نووسەری ئێرانی، لە لێدوانێكدا لەسەر ئەم دیمەنە بەردەوامە، بە ماڵپەڕی ئەلعەرەبی نێتی راگەیاندووە، "ئێران شاهیدی شۆڕشێكی راستەقینەیە".
هەروەها گوتی: بە پێچەوانەی ساڵانی 2009 و 2017 و 2018 و 2019 و 2020 كە شاهیدی ناڕەزایەتییەكانی پێشوو بوون، ئەمجارەیان بزووتنەوەكە تەنیا لە هەندێك خەڵكی دیاریكراودا قەتیس نەبووە، بەڵكو هەموو بەشە سەرەكییەكانی كۆمەڵگای لەخۆ گرتووە، ئەمەش بەو مانایەیە كە شۆڕشێكی گشتگیرە دژی سیستەمەكە.
هەروەها رایگەیاند، ئامانجی ئەوەی لە شەقامەكانی ئێراندا دەگوزەرێت، رزگاربوونە لە رژێم و دەسەڵاتی عەلی خامنەیی و كۆمارە ئیسلامییەكەی. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێویستە هەوڵە رێكخراوییەكان دوو هێند بكرێنەوە.
گوتیشی: هەرچەندە خۆپیشاندەران سەركوت بكرێن، شۆڕش زیاتر هەنگاو دەنێتە پێشەوە .
نووسەرێكی ئێرانی: ئەوەی لە تاران ڕوودەدات شۆڕشێكە ڕژێمەكە دەهەژێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.