Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:28

راگەیاندراوێك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

لەپێناو سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ بڕیارماندا بەكشاندنەوەی هەڤاڵ رێبەر ئەحمەد لە كاندیدی سەرۆك كۆمار
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێت،لەپێناو سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ بڕیارماندا بەكشاندنەوەی هەڤاڵ رێبەر ئەحمەد لە كاندیدی سەرۆك كۆمار، هیوادارین كۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەبەسترێ سەركەوتوو بێت.
دەقی راگەیەنراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ..
راگەیاندراوێك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
دوای هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، هەوڵەكانمان بەڕوون و ئاشكرایی بۆ رزگاركردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق لە چەقبەستوویی بەگەڕخست و، بەبێ جیاوازی لەگەڵ هەموو لایەنەكانی براوەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆ دابووین و، پابەندی و رێزیشمان بۆ ئەو رێككەوتنەی هەرسێ پێكهاتەی سەرەكی عێراق هەبوو لە دەستنیشانكردنی نوێنەریان بۆ ئەو پۆستە سیادیەی بۆ هەر لایەك دیاریكراوە. سەبارەت بە سەرۆك كۆماری عێراق كە پشكی كوردە،‌ رای خۆمان بەڕاشكاوی راگەیاندوە كە بەپێویستی دەزانین كۆدەنگی گەلی كوردی لەسەربێت چونكە نوێنەری كوردە لە عێراقی فیدراڵدا، بەداخەوە هەوڵدرا ئەم بابەتە پشتگوێ بخرێ و بەدەست تێوەردان و سەپاندنی ئیڕادە و لەدەرەوەی كۆدەنگی ئەم مافەی گەلی كورد پێشێل بكەن، بۆیە پارتیمان هەڤاڵ (رێبەر ئەحمەد)ی كاندیدكرد بۆ ئەو پۆستە، ئێستاش كە ئەو هەوڵەی دەدرا بۆ سەپاندنی ئیڕادە و رەچاونەكردنی كۆدەنگی كورد كە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو پڕەنسیپ بەگرنگمان زانیوە، سەركەوتوو نەبوو و، هەروەها لەپێناو سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ بڕیارماندا بەكشاندنەوەی هەڤاڵ رێبەر ئەحمەد لە كاندیدی سەرۆك كۆمار، هیوادارین كۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەبەسترێ سەركەوتوو بێت.

مەكتەبی سیاسی 
پارتی دیموكراتی كوردستان
13ی10ـی2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.