Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:30

گرنگترین هۆكارەكانی ئازاری پشتی لە ناكاو

کوردستان TV
100%

زۆرن ئەو كەسانەی لە پڕ تووشی پشت ئێشەیەكی زۆر دەبنەوە بێ ئەوەی لە ڕابردوودا هیچ نەخۆشیەكی بڕبڕەكانی پشتیان هەبوو بێت، زۆر  جار بیریان بۆ ئەوە دەچێت كە تووشی ئینزیلاقی دیسكی نێوان بڕبڕەكان بووبن" بە تایبەت ئەگەر پاش بەرزكردنەوەی شتێكی قورس پشت ئێشەكە دەستی پێكردبێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ "د. هەڤین كەمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازار و به‌نج" باس لە گرنگترین هۆكارەكانی دروستبوونی پشت ئێشەی لە ناكاو ده‌كات:

1. پچڕان و برینداربوونی ماسولكەكان یان زۆر ماندووكردنی ماسولكەكان، لەڕێگای زۆر بەكارهێنان یان خراپ بەكارهێنانی جومگەكان و بڕبڕەكانی پشت كە ئەمە باوترین هۆكاری ئازاری پشتە.

2. خزان و وشكبوونەوەو ئینزیلاقكردنی دیسكی نێوان بڕبڕەكانی پشت.

3. هەوكردنی جومگەی بڕبڕەكانی پشت : بە هۆی بەكتریاو ڤایرۆسەوە وەك نەخۆشی تای ماڵتا.

4. سایەتیكا، ئەمەش كاتێك بە هۆكارێك فشار دەچێتە سەر دەماری سایەتیك كە شا دەمارێكەو بە سمتدا دێتە خوارێ بۆ ڕان و قاچ و پێیەكان.

5. سەوەفان و داخورانی بڕبڕەكانی پشت.

6. نەرم بوونەوەی ئێسك.

7. هەوكردنی جومگەی حەوز ( Sacroiliatis).

8. نەخۆشی فایبرۆمایەڵجیا.

9. تەسك بوونەوەی كەناڵی بڕبڕەكانی پشت.

10. نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەكان.

11. بەردی گورچیلە یان هەوكردنی گورچیلە.

12. هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرە.

13. خانمان پێش یان لە كاتی سوڕی مانگانە یان لە كاتی سكپڕیدا.
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.