مەسعود حەیدەر، ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و راوێژكاری سەرۆك بارزانی،لەپەڕەی فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە بڕیاری كشاندنەوەی رێبەر ئەحمەد لە كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق نووسیویەتی:
سیاسەت بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقییە لەبەردەم خودا و گەلدا، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ هاوبەشەكانی، وەك سەركردەیەكی نەتەوەیی و یەكێك لە باوكانی دامەزرێنەری پرۆسەی سیاسی، ئەم بەرپرسیارێتییەیان لە ئەستۆ گرت بە كشانەوەی كاندیدی حیزب و رێككەوتن لەسەر كەسایەتییەك كە هەمووان قبووڵی بكەن بۆ ئەوەی هەنگاو بنێن بەرەو پێكهێنانی حكومەتێكی فیدراڵی كە خزمەت بە هەموو عێراقییەكان بكات لە قۆناغێكی گرینگ لە مێژووی عێراقدا .
مەسعود حەیدەر: سەرۆك بارزانی بە كشاندنەوەی كاندیدی حزبەكەی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.