ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دوای بۆردومانكردنی ناوچەی سەوز، رێنمایی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەركرد.
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە "تویتەر"رایگەیاند، لەكاتێكدا پشتگیری لە تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان دەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی، رێنماییەكانمان بۆ هێزە ئەمنییەكان دووپات دەكەینەوە كه پاراستنی تەواو بۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستەبەر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە،"ئێمە بە توندی هەر هەوڵێك بۆ رێگریكردن لە پرۆسەی دیموكراسی رەتدەكەینەوە.
كازمی داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرنەبەر بۆ دابینكردنی ئاسایش و ڕێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ بەكارهێنانی چەكی كۆنترۆڵنەكراو.
دوای بۆردومانی ناوچەی سەوز.. كازمی داوایەك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.