ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی- کوردستان کرد و لەگەڵ وەزیر حەمەی حەمە سەعید کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی گشتی و بەڕێز وەزیر لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیە کلتوریەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و هەروەها گرنگیی ئازادیی ڕادەربڕین گفتوگۆیانکرد. بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەمەوەچوونی پرسەکانی تایبەت بە ئازادیی ڕاگەیاندن و بەشێکی ئەمەش لە ڕێی ڕەخساندنی ڕاهێنان بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و لایەنی پەیوەندیدار لە ناو حکومەتدا. ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.