ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران كۆتاییهاتنی دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی كورتدا بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەكە ڕایگەیاندووە، دەنگی نهێنی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار كۆتایی هاتووە.
بە گوێرەی زانیارییەكان كەمێكی دیكە ئەنجامی دەنگەكانی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رادەگەیەنرێت.
شایانی باسە 227 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ كاندیدی سەرۆك كۆمار داوە .
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 258 نوێنەر دانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار كردەوە.
دەنگدانی نهێنی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆتایی هات
كەمێكی دیكە ئەنجامی دەنگەكانی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رادەگەیەنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.