Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:31

سەرۆکی حکوومەت له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرێكی نووسینگه‌ی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر  و تاوان(UNODC) لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی هەبوونی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا و بە بەرزی نرخێنرا کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.