Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 15:25

سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌م پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و بۆ ئەم مەبەستەش لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوەکان دەکەن.

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەڵمانیای بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتێک کە ڕەنگدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕێزگرتن لە دیموکراسی بێت دەربڕی. هەروەها دڵنیاییدا لەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامیی حکوومەت و خەڵکی ئەڵمانیامان کرد و خواستی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەڵایەنە لەگەڵ ئەڵمانیا دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.