Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:20

یانه‌ی هه‌ولێر چوونه‌ژووره‌وه‌ی هانده‌رانی بۆ نێو یاریگه‌ كرده‌ پلیت

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا چوونه‌ نێو یاریگه‌ بۆ بینینی یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی عێراق ده‌بێته‌ پلیت و نرخی پلیتیش له‌ 2 هه‌زار دینار تا 100 هه‌زار دینار ده‌بێت.

یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: وەك هەموو لایەك دەزانن کە سەرجەم یاریگاکانی عێڕاق، چوونە ژوورەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگا بە پلیتە و هیچ یارییەك لە خولی نایابی عێراق یاخود خولەکانی دیکە نییە کە هاندەران بە بێ بوونی پلیت بچنە ژوورەوە، کە ئەمەش وەکو هاوکاری و پاڵپشتییەکە بۆ یانەکە لەپێناو بەردەوام بوون و بەڕێوەبردنی تیپەکان.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمە لە یانەی وەرزشی هەولێر بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاونیشتمانیان کە هاندەرانی خۆشەویستی یانەکەمان بەشێکن لە هاونیشتمانییانی ئازیزی شارەکەمان، بڕیارمان دا کە بۆ یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق چوونە ژوورەی یاریگا بە پلیت بێت.

یانه‌ی هه‌ولێر نرخی پلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی نێو یاریگه‌شی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:

1-   نرخی چوونە ژوورەوەی ئاسایی هاندەران تەنها (2000) دوو هەزار دینار دەبێت.

2-  نرخی چوونە ژوورەوە بۆ (VIP) بریتی دەبێت لە (50000) پەنجا هەزار دینار.

3-  نرخی چوونە ژوورەوە بۆ (VVIP) بریتی دەبێت لە (100000) سەد هەزار دینار

یانه‌ی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە یاریی رۆژی شەمووی داهاتووه‌وه‌ لەگەڵ یانەی کارەبا کار بەم بڕیارە دەکرێت.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.