Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 15:30

پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی‌ گه‌ڕی دووه‌می پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگیان دا.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕی دووه‌می پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی هات كه‌ 242 ئه‌ندام ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.

له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌تیف ڕه‌شید زۆترین ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنابوو كه‌ 157 ده‌نگ بوو، دوای ئه‌ویش به‌رهه‌م ساڵح 99 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو.

ئێستا له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ پاش كه‌مێكی تر ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان ئاشكرا بكرێ و به‌ فه‌رمی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق بێته‌ ڕاگه‌یاندن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.