سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له عه‌بدوڵه‌تیف ڕه‌شید كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق.
كه‌مپێك پێش ئێستا گه‌ڕی دووه‌می پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و عه‌بدوڵه‌تیف ڕه‌شید به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی لە دکتۆر عەبدوڵەتیف رەشید دەکەین بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا".
ڕاشیگه‌یاند "داوا لە ھەموو ھێز و لایه‌نه سیاسییەکان دەکەین ھاوکار بن و پاڵپشتی سەرۆک کۆماری عێراق بکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.