Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:25

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.

لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکیدا ڕایگەیاند” پیرۆزباییم لە د. لەتیف ڕەشید کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆك کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ".

ڕاشیگه‌یاند "داوام لێ کرد لە ئاست بەرپرسیارێتیی گرنگیی خۆیدا بێت بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەموومان بەرگەی ئاڵۆزی زۆمان گرتووە، ئێستا دەبێت ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەبێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە. چیتر ناکرێت خواست و پێداویستییەکانی خەڵک پەراوێز بخرێت. “

جێی باسه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ گه‌ڕی دووه‌می پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌‌تیف ڕه‌شید به‌ به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدرال هه‌ڵبژێردرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.