ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەم 13ی تشرینی یەكەمی 2022، سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.
هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.
جێی باسه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له په‌رله‌مانی عێراق، له‌تیف ڕه‌شید به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدرال هه‌ڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.