سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی د. له‌تیف ڕه‌شید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق و هیواشی خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پيرۆزبايى له سه‌رۆک د. له‌تيف ڕه‌شيد ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنى به سه‌ركۆمارى عێراق، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم ".
ڕاشیگه‌یاند "هيوادارم هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێكی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاريى هاووڵاتيیان و ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه".
جێی باسه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌تیف ڕه‌شید له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆك كۆمار له په‌رله‌مانی عێراق، به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدرال هه‌ڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.