Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:25

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی نوێی بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هەوڵێکی زۆر درا کەسێک لە دەرەوەی کۆدەنگی و ئیرادەی گەلی کوردستان وەک سەرۆک کۆمار بسەپێندرێت، بەڵام ئەو هەوڵانە سەرنەکەوتن و ڕێگە نەدرا ئیرادەی خەڵکی کوردستان پشتگوێ بخرێت.

سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئێمە هەمیشە پڕەنسیپ گرنگترە لە پۆست و پلە و پایە، دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا بسەپێندرێت و بکرێتە سەرۆک کۆمار.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ڕای گشتی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارەوە، هەر لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا هەوڵێکی زۆر  درا بۆ ئەوەی ئیرادە و ئیستحقاقاتی گەلی کوردستان دەستی بەسەردا بگیرێت و کەسێک لە دەرەوەی کۆدەنگی و ئیرادەی گەلی کوردستان وەک سەرۆککۆمار بسەپێندرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە سەرنەکەوتن و ڕێگە نەدرا ئیرادەی خەڵکی کوردستان پشتگوێ بخرێت.

بۆ ئێمە هەمیشە پڕەنسیپ گرنگترە لە پۆست و پلە و پایە و، دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا  بسەپێندرێت و بکرێتە سەرۆککۆمار.

هیوادارم هەنگاوەكانی داهاتووی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە خزمەتی بەرژەوەندیی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستاندا بێت و كەشوهەوایەكی نوێ ژیانی سیاسی بگرێتەوە و، كۆتایی بە كێشە و ئاستەنگ و قەیرانەكانی ڕابردوو بێت.

مسعود بارزانی

13ی تشرینی یەكەمی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.