سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراقی فیدڕال دوای سه‌ركه‌وتنی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق، له‌تیف ڕه‌شید به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدرال هه‌ڵبژێردرا.
دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌تیف ڕه‌شید له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی خوارد، دواتریش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هێنا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشم له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌مه‌ش له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌بێت كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.