Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 15:10

مسته‌فا كازمی بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی: هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تدا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد و هیواشی خواست له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی لە برام محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌م بۆ ئەرکەکەی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق".

ڕاشیگه‌یاند "داواش لە هەموو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییەکان دەکەم هاوکار و پاڵپشتی بن".

مسته‌فا كازمی هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتدا لەپێناو بەدیهێنانی ئاواتەکانی گه‌لی عێراقدا.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراقی فیدڕال به‌ فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ وزارییه‌كه‌ی و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.