Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:25

سیحر و نوشته‌ی له‌ كه‌سێك كردبوو و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاوی كردبوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ سیحر و نوشته‌ كه‌سێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاوی لێ كردبوو.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. ع. م) دانیشتووی سنووری ئیدارەی (ڕاپەڕین) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی (ڕوڤیا)ی سەر بە قەزای (بەردەڕەش) بەپێی ماددە (2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لە ڕێگای سیحر و نوشتەوە هاووڵاتییەکی هەڵخەڵەتاندبوو و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ناشیاوی لێ کردبوو لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارەدا.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، تۆمه‌تبار ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕوڤیا کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.